پۆلیسی هه‌ولێر عه‌ره‌بێكی به تۆمه‌تی دزینی كیلۆیه‌ك زێرِ و 30 هه‌زار دۆلار ده‌ستگیر كرد
بهرِێوهبهری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رِایگهیاند كه به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سه‌ر به پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، هاوولاَتییهكی عه‌ره‌بیان قۆڵبه‌ست كردووه كه له گهرِهكی به‌ختیاریی شاری هه‌ولێر دزیی له سێ ماڵ كردووه و وێرِای بردنی نزیكه‌ی كیلۆیك زێرِ، برِێك پاره‌یشی دزیوه.
عه‌مید عه‌بدولخالق هه‌روه‌ها رِوونیشی كرده‌وه تاوانباره‌كه كه خه‌ڵكی شاری مووسڵه و ماوه‌یه‌كه له به‌حركه داده‌نیشێت، دوكانێكی مۆبایلیشی برِیوه كه بایی 30 هه‌زار دۆلار مۆبایلی تێدا بووه و ئێستایش دانی به تاوانه‌كانیدا ناوه و به گوێره‌ی یاسای سزادانی عێراقی ئیجرائاتی پێویستی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
