رێز له‌و ئافره‌تانه‌ ئێرانیانه‌ نرا كه‌ هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان پێكهێناوه‌

رێز له‌و ئافره‌تانه‌ ئێرانیانه‌ نرا كه‌ هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان پێكهێناوه‌
17 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- له‌ یادى هه‌ڵگیرسانى (34) ساڵه‌ى شۆرِشى كۆماری ئیسلامى ئێران له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ هۆڵى كۆنفرانسه‌كانی سۆران كونسوڵگه‌ریی ئێران له‌ پارێزگاى هه‌ولێر رێزى له‌و ئافره‌ته‌ ئێرانیانه‌ نا كه‌ شوویان به‌ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌. سه‌ید عه‌زیم حوسه‌ینى سه‌ركونسوڵى ئێران له‌ هه‌ولێر وێرای باسكردنى كورته‌یه‌ك له‌ هه‌ڵگیرسانى شۆرِشی ئیسلامى ئێران باسى له‌ قۆناغه‌كانى ئاواره‌بوونى گه‌لى كورد بۆ ئه‌و وڵاته‌ و دروستبوونى په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌ری له‌ لایه‌ن هه‌ندێ هاووڵاتى نێوان هه‌ردوو لا كرد، هه‌روه‌ها قائیمقامى سۆرانیش ئاماژه‌ى به‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كانى خه‌باتى گه‌لى كورد ئاواره‌بوونیان بۆ وڵاتانى دراوسێ به‌ تایبه‌تى كۆماری ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ كرد.
Top