سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
13 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 13/2/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی خرانه‌ به‌ر باس :

1- ئه‌نجامی دوا سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌ڵمانیا و به‌شداریكردنی له‌ كۆربه‌ندی ئابووری دافۆس و سه‌ردانه‌ فه‌رمیه‌كه‌ی بۆ ئێرله‌ندای باكوور.

2- دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی سیاسی عیراق به‌ گشتی و خۆپێشاندانی پارێزگاكانی مووسڵ و كه‌ركووك و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق.

3- دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و سوریا به‌ تایبه‌تی .

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی گه‌لی كوردستانیان له‌ پاراستنی هه‌رێم و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی و به‌رگریكردن له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی سه‌رتاسه‌ریی عیراق به‌رزنرخاند و ته‌ئكیدیشیان له‌ سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی سه‌رجه‌م گیروگرفته‌كانی عیراق كرده‌وه‌ و خۆشحاڵی خۆشیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ و ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جدیی و لێك تێگه‌یشتنی بنیاتنه‌ر له‌ نێوان لایه‌نه‌ عیراقیه‌كاندا به‌ ئامانجی هێنانه‌ كایه‌ی رێككه‌وتنێكی سه‌رتاسه‌ریی كه‌ كۆتایی به‌و بارگرژه‌كه‌ی ئێستای وڵاتدا بهێنێنت.

لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ :

1- پارتی دیموكراتی كوردستان
2- یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
3- یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
4- بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
5- حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
6-حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
7- حزبی شیوعی كوردستان
8- بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمانی له‌ كوردستان
9- لیستی چاكسازی توركمان
10- لیستی هه‌ولێری توركمانی
11- بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری
12 - ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدان سریان ئاشوور
13 - لیستی ئه‌رمه‌ن
14- لیستی سه‌ربه‌خۆ
15- كه‌سایه‌تی سیاسی به‌رێز فه‌خری كه‌ریم
Top