وەزیری تەندروستی سەردانی قەزای چۆمان و مێرگەسۆر و حاجی ئۆمەرانی كرد
لەسەرەتای سەردانەكەی قەزای چۆمانی كرد و لەگەڵ قائیمقامی و بەرێوەبەرانی كۆبوەوه پاشان نەخۆشخانەو بنكە تەندروستیەكانی بەسەركردةوە لەگەڵ پزیشك و كارمەندانی تەندروستی تاوتێی چۆنیەتی پێشخستنی ئەو كەرتەی كرد،
لەبەشێكی تری سەردانەكەی هەریەك لە مێرگەسۆر و حاجی ئۆمەرانی بەسەركردەوە لەگەڵ بەرێوەبەر و پزیشكانی یەكەیەكە نەخۆشخانەو بنكە تەندروستیەكانی بەسەركردەوە لە كێشەو گرفتەكانی بواری تەندروستی كۆڵیەوە، دواتر كلینكی راوێژكاری مێرگەسۆری كردەوە بەئامانجی زیاتر پێشكەش كردنی خزمەت گوزاریەكانی بواری تەندروستی لەسنورەكە،
لەلێدوانێكیش بۆدەزگاكانی راگەیاندن مەبەستی سەردانەی گێرایەوە بۆ ئەو داواكاریانەی كە دانیشتوانی ئەو قەزایە هەیانە لەبارەی پێشخستنی كەرتی تەندروستی و زیاتر گەیاندنی خزمەت گوزاریەكان بۆیان، وتیشی ئیمە لەلایەن خۆمانەوە تەواوی هەوڵەكان دەخەینە گەر بۆ پێشخستنی كەرتی تەندروستی و خزمەت كردنی هاوڵاتیان.
