سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ نوره‌دین مسته‌فا موفتی ده‌كات
خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو شێخ نوره‌دین مسته‌فا موفتی
سڵاوی خواتان لێبێت... به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ئایینی ناسراوی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵبجه‌ی شه‌هیدان شێخ نوره‌دین مسته‌فا موفتی-م پێگه‌یشت و هاوبه‌شی خه‌متانم. له ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه كه ئه‌هلی ته‌سه‌وف بووه و خزمه‌تێكی گه‌وره‌شی به ئایینی پیرۆزی ئیسلام كردووه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و كه‌سوكار و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌م ، خوای گه‌وره به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بكات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
12/2/2013
