ئەنجومەنی دادوەری پۆستی سەرۆکی دەستەی نەزاھە لە ھەرێمی کوردستان بە ھەڵبژاردن دادەنێ

ئەنجومەنی دادوەری پۆستی سەرۆکی دەستەی نەزاھە لە ھەرێمی کوردستان بە ھەڵبژاردن دادەنێ
13 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ھەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ دامەزراندن بۆ پۆستی (سەرۆکی دەستەی گشتی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان/عێراق) رادەگەیەنێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: ھەر ھاووڵاتیەک بۆی ھەیە داواکاری دامەزراندن پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بکات لە ماوەی ١٧/٢/٢٠١٣ تاکو ٢٨/٢/٢٠١٣ و بۆ ئەم مەبەستەش ژیاننامەو بەڵگەنامەکانی تایبەت بە دامەزراندن ھاوپێچی داواکارییەکەی بکات.

ھەروەھا لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، کاندیدی پۆستی سەرۆکی دەستەی گشتی دەستپاکی پێویستە ھەندێ مەرجی ھەبێت وەک ئەوەی حوکم نەدرا بێت و خاوەن شیاوی و دەستپاکی و بێلایەنی بێت و لە تاوانەکانی رژێمی بەعس بەشدارنەبوو بێت و ھەڵگری بڕوانامەی زانکۆیی لە بواری یاسادا بێت.
Top