لەیەکێک لەقوتابخانە ئەھلییەکان مامۆستایەک دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر قوتابییەک

لەیەکێک لەقوتابخانە ئەھلییەکان مامۆستایەک دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر قوتابییەک
12 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەری ھەفتەنامەی باس لە یەکێک لە قوتابخانە ئەھلییەکانی شاری ھەولێر مامۆستایەک بەھاوکاری قوتابییەکی دیکە دەستدرێژی سیکسی دەکەنە سەر قوتابییەک دوای سەرخۆشکردنی.


بەپێی ھەواڵەکە لە قوتابخانەیەکی ئەھلی شاری ھەولێر، مامۆستایەک دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر قوتابییەکی کوڕ و دواتریش بەھۆی گرتەیەکی ڤیدۆییەوە کردارەکەیان ئاشکرا دەبێت، بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی ھەولێریش لیژنەیەک بۆ کێشەکە پێکدێنێ.
سەرچاوەیەک لە قوتابخانە ئەھلیەکە گوتی \"دوای ئەوەی ئەو مامۆستایە لەگەڵ قوتابییەک دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر قوتابییەکی دیکە، بەڵام قوتابییەکە خۆی نادات بەدەستەوە و دواتر سەرخۆشی دەکەن و پاشان مامۆستاکەی دەستدرێژی دەکاتە سەر\""."
Top