سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ره‌وتی سه‌در ده‌كات
له دیدارێكدا كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، وه‌ك بارودۆخی په‌رله‌مان و ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كردن له په‌رله‌مان خراونه‌ته‌روو.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له ره‌وشی سیاسی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی كرا و شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و خۆپشاندانه جه‌ماوه‌رییانه كرا، كه ماوه‌یه‌كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جۆراوجۆری عێراقی گرتۆته‌وه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و گرنگی به‌رده‌وامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ته‌ئكدیان لێكرایه‌وه.
