كه‌لار.. ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له‌ 20 تۆن خۆراكى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا

كه‌لار.. ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له‌ 20 تۆن خۆراكى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا
11 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- لیژنه‌ى چاودێری ته‌ندروستى كه‌لار ئاشكراى ده‌كات كه‌له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا ده‌ستى گرتووه‌ به‌سه‌ر زیاتر له‌ 20 تۆن خۆراكى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، هه‌روه‌ك زیاتر له‌ 30 فرۆشگای به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، سزا داوه‌.

ئازاد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان، به‌ (كوردستان تیفى) راگه‌یاند: لیژنه‌ى چاودێری ته‌ندروستی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ چالاكه‌كانیان، له‌ماوه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مسال دا، ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر 20 تۆن و 750 كیلۆ خۆراك و شتومه‌كى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو.

رونیشیكرده‌وه‌: جۆری ئه‌و خۆراك و شتومه‌كانه‌، بریتیی بوون له‌: شیرینی، شیره‌مه‌نى، بابه‌تى جوانكاریی ورونیشیكرده‌وه‌ هه‌ر له‌و مانگه‌دا، 25 فرۆشگا به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، غه‌رامه‌ كراون، هه‌روه‌ك 8 فرۆشگا به‌هه‌مان هۆكار داخراون.

لیژنه‌كه‌ هه‌ر له‌ درێژه‌ى چالاكیه‌كانى دا، 322 مۆڵه‌تى فرۆشگا و 82 ناسنامه‌ى كرێكارانى نوێكردووه‌ته‌وه‌، هاوكات 17 مۆڵه‌تى به‌ شوێنكاری نوێش داوه‌ .
Top