ئۆباما: گفتوگۆی نێوان توركیا و پەكەكە پێشكەوتنی راستەقینە دێنێتە ئاراوە
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی میللیەتی توركی، باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە گفتوگۆكانی ئەم دوایەی نێوان دەوڵەتی توركیا و سەرۆكی زیندانیی پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەڵێ: \"ستایشی ئەردوغان دەكەم بۆ هەوڵەكانی بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی ئاشتیانە بۆ ئەو كێشەیەی كە ئازار و نەهامەتی زۆری دروست كردووە\"".
لەدرێژەی قسەكانیدا، ئۆباما گوتی: \""لەوبڕوایەدام كە ئەو هەنگاوە جیدیانەی كە حكومەتی توركی گرتوویانەتەبەر، دەبێتە هۆی پێشكەوتنی راستەقینە\"".
هەروەها سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند: \""وڵاتەكەی لە پشتگیرییكردنی توركیا بۆ لابردنی ئەو لاپەڕە رەشە و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام دەبێت \"".
لەكۆتایی چاوپێكەوتنەكەشدا، ئۆباما دەڵێ: \""چارەسەرێكی ئاشتیانە نەك تەنیا گیانی بە ملیۆنان هاووڵاتی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی باشوری توركیا دەپارێزێت، بەڵكو بەواتای سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی لەسەرانسەری توركیا دێت \""."
