ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی: كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌بێ به به‌رپرسیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن
پاش زنجیره‌یه‌ك ناره‌زایی كه به‌م دواییه روبه‌رووی كه‌ناڵی ئین ئارتی بووه‌وه و دواترینیان ئه‌و گردبونه‌وه عه‌فه‌وییه بوو كه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌لامار و سوكایه‌تییه رویدا كه له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵه‌كه‌وه به سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بارزانی نه‌مر كرا، ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه به پێویست ده‌زانێت:
ئیمه له كاتێكدا ته‌ئكید له‌سه‌ر باوه‌ری نهگۆرِمان به ئازادی كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌ینه‌وه و به پێویستییه‌كی سیاسی و كۆمهلاَیهتی ده‌زانین كه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكرات ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری بێت، له هه‌مان كاتدا ئه‌و راستییه‌ش له‌به‌ر چاو ده‌گرین كه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌بێ به به‌رپرسیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و پابه‌ندی ئه‌خلاق و ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانی و یاسا به‌ركاره‌كان بن و رێگه به خۆیان و به خه‌ڵكی دیكه‌ش نه‌ده‌ن به ناوی ئازادییه‌وه ئه‌و مینبه‌رانه له رایه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی زانیاری و رای جیاوازه‌وه بگۆرِن بۆ مینبه‌ری سوكایه‌تی و بێرێزی به باوهرِو به‌ها و قه‌ناعه‌ت و ره‌مزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌ر هاوولاَتییهكی ئاسایی ئه‌م كوردستانه . رێگه‌دان به ره‌فتاری نابه‌رپرسیار و ئیستیغلالكردن و خراپ به‌كارهێنانی مینبه‌ری ئازاد، دواجار ده‌زگای راگه‌یاندن له پێویستییه‌كی كۆمهلاَیهتییهوه ده‌كاته هه‌ره‌شه‌یه‌كی جیدیی بۆ سه‌ر ته‌بایی و ئاشتی كۆمهلاَیهتی و مایه‌ی پشێوی و ئاشوب. هه‌ر ئه‌و به‌دكارییه له هه‌مان كاتدا ده‌شبێته هه‌ره‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ سه‌ر خودی ئازادی راگه‌یاندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌رزش و میسداقیه‌تی ئه‌و كهنالاَنه له به‌رچاوی رای گشتی به جۆرێك چیدی نه‌توانن ئه‌ركی خۆیان له فه‌زایه‌كی پرِ متمانه‌دا بهرِێوه ببه‌ن .
هه‌ر له‌م پێودانگه‌وه سه‌رباری نارِهزایی و نیگه‌رانی قوڵمان به‌رامبه‌ر به‌و سوكایه‌تییه‌ی له رێگه‌ی مینبه‌ری كه‌نالی ئین ئارتییه‌وه به كه‌سایه‌تی مسته‌فا بارزانی نه‌مر كرا، به دڵنیاییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و گردبونه‌وه‌یه‌ی له به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كه رویدا له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه رێكنه‌خراوه‌و گه‌ر وابوایه پارتی به ئاشكرا و به ناوی خۆوه ده‌یكرد و بێگومان رێكاری یاسایی مۆڵه‌ت وه‌رگرتنیشی ده‌گرته‌به‌ر. ئه‌وه‌ی رویداوه كاردانه‌وه‌یه‌كی بێ به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵێك هاولاَتی وه‌فاداری شاری سلێمانی بووه كه سوكایه‌تیكردن به بارزانی نه‌مر تورِه و نیگه‌رانی كردون، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سه‌راپای ژیانی خۆی له پێناوی كورد و كوردستاندا به‌ختكردووه و زیاتر له نیو سه‌ده رابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان بووه و و نه‌وه دوای نه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له له ژێر رابه‌رایه‌تی ئه‌ودا كوردایه‌تییان كردووه و رووبهرِووی دیكتاتۆری بوونه‌ته‌وه و له پێناوی دیموكراسیدا گیانیان به‌خت كردووه .
له هه‌مان كاتیش‌دا زۆر به توندی ئیدانه‌ی روداوی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ربانی كه‌ناڵی ئین ئارتی رویدا و به هه‌ره‌شه‌ی ده‌زانین نه‌ك هه‌ر بۆ سه‌ر ئازادی راگه‌یاندن، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئاسایش و ئه‌منیه‌تی شارێكی كوردستان ، بۆیه داواكارین لایه‌نه به‌رپرسه‌كان به خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئاشكرا بكرێن و بدرێنه دادگا .
هیواداریشین ئه‌م روداوه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌مان كه به ته‌نگ ئازادی كاری راگهیاندنهوهین و په‌رۆشی ئه‌وه‌ین ئه‌و ئازادییه له لایه‌ن خه‌ڵكی شهرِانگێز و ئاشوبكار و نامهسئولهوه نه‌قۆزرێته‌وه، پێكه‌وه بیر له پیاچونه‌وه‌ی میكانیزمی كاری راگه‌یاندنمان بكه‌ینه‌وه و ئه‌و ده‌لاقانه نه‌هێڵین كه خه‌ڵكی له‌و جۆره دزه‌ی لێوه ده‌كه‌ن و هه‌م ده‌بنه هۆی قیزهونكردنی ئازادی و هه‌م ده‌بنه مایه‌ی ئازاردانی هاوولاَتیانی كوردستان .
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
10/2/2013
