10 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- هێزه‌كانى نه‌هێشتنى تاوانى سۆران توانیان ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن كه 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكى له دوكانێكى گۆرینه‌وه‌ى درِاو له نێو سه‌نته‌ری بازارِ دزی بوو. نه‌قیبی پۆلیس محه‌مه‌د عه‌لى به‌رِێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندى و راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران رایگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى ئاگاداركراینه‌وه كه 10 هه‌زار دۆلار له دوكانێكى گۆرینه‌وه‌ى دراو دزراوه هێزه‌كانى نه‌هێشتنى تاوان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له رووداوه‌كه كرد و توانرا ئه‌و كه‌سه‌ى دزییه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر پاره‌كه‌دا بگیرێت، ئێستاش تاوانباره‌كه به پێى یاساى (446) سزادانى ئێراقى دانى به تاوانه‌كه‌ى ناوه‌و دۆسییه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێت.