راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی بارزانی
راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رێكه‌وتی 9/2/2013، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ناوچه‌كه‌و عیراق و كوردستان پیا تێده‌په‌ڕن، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی(ی.ن.ك) و (پ.د.ك) كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرینگ گفتوگۆكرا و بڕیاری پێویست وه‌رگیرا:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و چاوپێكه‌وتنه‌كانی كه له‌م سه‌ردانه‌دا ئه‌نجامدرابوون بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا، دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت مه‌دار و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاتانه باسكران و گفتوگۆیان له‌سه‌ركراو تێكرا سه‌فه‌رێكی سوودمه‌ند بووه بۆ ئه‌زموونی كوردستان و پشتیوانی كردنی.
ته‌وه‌ری دووه‌م: تاوتوێكردنی سه‌ردانی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی(ی.ن.ك) بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و چاوپێكه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته و گفتوگۆكردنیان سه‌باره‌ت به ئه‌و پرسه هاوبه‌شانه‌ی ناوچه‌كه‌و عیراق و كوردستان، به‌تایبه‌تی قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رووبه‌ڕووی عیراق و ناوچه‌كه‌و كوردستان بێته‌وه.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی به‌ڕێزان(نێچیرڤان بارزانی و دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح) بۆلای هه‌رسێ حزبی ئۆپۆزسیۆن و گفتوگۆكردنیان سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن خراوبوونه روو، كه وابڕیاره له رای خۆیان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
ته‌وه‌ری چواره‌م: گفتوگۆی پێویست سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێڕاقی بۆ ئه‌و یاداشته‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانییه‌وه ئاراسته‌یان كرابوو، وێڕای دواكه‌وتنی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر‌و چه‌ندین تێبینی بنچینه‌یی كه له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه هه‌بوو، به‌ڵام وا به‌باشزانرا دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ئاماده‌كردنی یاداشته‌كه كۆده‌بێته‌وه، هه‌ڵوێست و وه‌ڵامی پێویست ئاماده‌بكرێت، ئه‌ویش له روانگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ هاوپه‌یمانێتی و خه‌باتی هاوبه‌شی هه‌ردوولامان و رزگاركردنی عێڕاق له‌و قه‌یرانه قوڵه و ده‌ربازكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ی كه له‌ئاكامی پابه‌ند نه‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێڕاقی فیدڕاڵی به ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانی كه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجامدراون، توشی هاتووه.
ته‌وه‌ری پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به كه‌ركووك به‌تایبه‌تی و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌گشتی، به‌وردی گفتوگۆكرا، ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه له‌ئاكامی كۆمه‌ڵێك بڕیاری هه‌ڵه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراوی حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه به‌دی هاتووه، له‌سۆنگه‌ی دروستكردنی به‌ناو ئۆپه‌راسیۆنی دیجله و كاریگه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌دروستكردنی بۆشاییه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك به‌گشتی و ناوشاری كه‌ركووك به‌تایبه‌تی، كه بۆته هۆی دزه‌كردنی تیرۆرستان و زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری شاری كه‌ركووك و شارۆچكه‌كانی دیكه، بڕیاردا له رێگای لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه رێنمایی و ئاراسته‌ی دروست بۆ چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستان ئاماده‌بكرێت و گیروگرفتی ناو داموده‌زگاكان چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌وپه‌ڕی تواناوه پشتیوانی بكرێن، بۆئه‌وه‌ی سه‌روماڵی هاووڵاتیانی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه پارێزراوبن. هه‌روه‌ها، بڕیاریشدرا، به‌وردی بارودۆخی عیراق و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چاودێری بكرێ و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رو ئه‌ركێكی پێویستدا، ئاماده‌بین.
ته‌وه‌ری شه‌شه‌م: سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كانی خه‌ڵكی شار و شارۆچكه‌كانی سونه نشینی عێڕاق و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئایینده‌ی عێڕاق، وێڕای پشتیوانیكردنی داوا ره‌وا و ده‌ستووریه‌كانی خۆپیشانده‌ران، مه‌ترسی به‌رده‌وامی و درێژه‌كێشانی ئه‌م رووداوانه هه‌ڵسه‌نگێندرا، وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌م داوایانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌هۆكارێكی به‌رده‌وامی ئه‌م رووداوانه زانرا، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش باسیان لێوه‌كرا كه له‌گه‌ڵ درێژه‌كێشانی ئه‌م بارودۆخه كۆمه‌ڵێك لایه‌نی دژ به‌پرۆسه‌ی سیاسی عێڕاق و بونیادنانه‌وه‌ی عێڕاقی فیدراڵی دیموكرات به‌شێوازێكی نوێ و له‌په‌نای پاساوی داخوازی ره‌وای خه‌ڵكدا، زه‌مینه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێت كه باشتر بخزێنه ناو ئه‌و ئاڵۆزیانه‌وه و بۆشیان بلوێ گورزی مه‌ترسیدار له‌كۆی ده‌ستكه‌وته‌كان بده‌ن، بۆیه ئه‌م بابه‌ته پێویستی به‌ئاوڕلێدانه‌وه و هه‌ڵوێسته‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه كه له‌پاڵا كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی تری ناو عیراق و هه‌رێم و به‌غدا، بڕیاری به‌رپرسیارانه‌یان ده‌رباره بدرێ.
مه‌كته‌بی سیاسی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
9/2/2013
