كه‌سێك به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ده‌سترێژی سیكسی بۆ سه‌ر چەند كچێك ده‌ستگیر ده‌كرێ
تاریق نووری له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راگه‌یاند: هێزه‌كانیان كه‌سێكیان به ناوی سه‌عدوڵا حه‌مه‌د له دایكبووی ساڵی 1994 كه خه‌ڵكی پارێزگای موسڵه و ماوه‌یه‌كه له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه و كاری كرێكاری ده‌كات به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ده‌سترێژی سیكسی بۆ سه‌ر 14 منداڵ له ره‌گه‌زی كچ له هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه.
به‌رِێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سكاڵا تۆمار كراوه به‌وه‌ی كه‌سێك ده‌سترێژی كردۆته سه‌ر چه‌ند كچێكی منداڵ، پاش لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كرده‌وانه ده‌ستگیر كراوه، له‌لێكۆڵینه‌وه‌شدا تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌وه‌ی ناوه كه ده‌سترێژی سیكسی كردۆته‌وه سه‌ر 14 كچ كه ته‌مه‌نیان له نێوان 6 تا 9 ساڵان دابووه، ئه‌و تۆمه‌تباره به پێی برِیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیر كراوه‌و به پێی یاسای سزادانی عێراقی دۆسیه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه، هاوكات تۆمه‌تباره‌كه پێشتر بۆ تاوانی دیكه ده‌ستگیر كراوه.
گوتیشی: به‌شێك له‌و كچه منداڵانه‌ی ده‌سترێژی سیكسییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه په‌رده‌ی كچێنیان له ده‌ستداوه‌و ئێستا له بارێكی ده‌روونی خراپ دان، ئه‌و جۆره كرده‌وانه له هه‌ولێر به كه‌می روویداوه‌و كرده‌وه‌یه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌و قێزه‌وێنه.
