سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاروانێکی کۆمه‌ک وهاوکاریی بۆ لێقه‌وماوانی لافاو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ره‌وانه ده‌کات
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌کی باڵا له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه پێکهێنرا که هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێریشی له‌خۆ گرتبوو، کار بۆ چۆنیه‌تی ئاماده‌کردن و گه‌یاندنی ئه‌و کاروانی کۆمه‌که کرا که پێکهاتبوو له هاوکاریی جۆراوجۆری به‌هاناوه‌چوون و که‌ره‌سته‌ی خۆراک.
