سهرۆك بارزانی : هەرێمى کوردستان دەیەوێت پەیوەندییەکى بەهێزى لەگەڵ ئێرلەنداى باکوور هەبێت
ههمان رۆژ سەرۆک بارزانى سەردانى کۆلێژى میتروپۆلێتێنى بلفاستى کرد و لە لایەن وەزیرى کار و فێرکردن و راگرى ئەو کۆلێژەوە بە گەرمى پێشوازی لێکرا و پاشانیش بەشەکانى فێرکردن و راهێنانى ئەو کۆلێژەى بە سەرکردەوە و باسى هاوکارى هەر لە هەر دوو بوارى خوێندن و راهێنانى نێوان هەر دوو هەرێم کرد و دواتریش بە یاوەریى وەزیرى بازرگانى و وەبەرهێنانى ئەو وڵاتە موزەى مێژوویى (تایتانیک)ى شارى بلفاستى بە سەر کردەوە و ئاشناى قۆناخە مێژووییەکانى ئەو هەرێمە بوو .
