خوێندكارە بریندارەكەی فیردەوس بە فرۆكەیەكی تایبەت بۆ دەرەوەی وڵات دەگوازرێتەوە
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: لە ئێستاخەریكی هەماهەنگین لەگەڵ ئەو نەخۆشخانەیەی كە خوێندكارەكەی بۆ رەوانە دەكرێت و رەنگە ئەمرۆ یان بەیانی خوێندكارەكە بنێرینە دەرەوە.
سەبارەت بە بریندارەكانی تری رووداوی سوتانی بەشە ناوخۆی فیردەوس لە سلێمانی، پارێزگار رایگەیاند: تەنیا شەش كەسیان لە كۆی 46 كەس لە نەخۆشخانە ماون و حاڵەتەكانیان باشەو پزیشكەكان دەڵێن لێرە چارەسەری پێویستیان هەیە.
