جێگری سەرۆكی حكومەت سوتاو بریندارەكانی بەشی ناوخۆیی فیردەوسی بەسەركردەوە
لەو سەردانەدا ، عیماد ئەحمەد لە باری تەندروستی و چارەسەركردن و دابینكردنی پێداویستیەكانیان و پێشكەشكردنی خزمەت گوزاریە تەندروستیەكانی پرسی و دڵتەنگی 7 شوبات / فهبرایهر 2013 (گوڵان میدیا)- خۆشی بۆ رودانی ئەو كارەساتە نەخوازراوە دەربڕی و خوێندكارە سوتاوەكانیشی دڵنیاكردەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەرچیەكی پێبكرێت بۆ چارەسەركردنیان لە ناوەو و دەرەوەی هەرێمی كوردستان درێغی ناكات، هەروا وتیشی حكومەتی هەرێم بەم رووداوە یەكجار نیگەرانەو لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوەشی بۆ دەست نیشانكردنی لایەنی بەرپرس لەو روداوە دروستكردوە.
لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وەزارەتی تەندروستی راسپارد بە پێكهێنانی لیژنەیەكی پسپۆر ، بۆ دەستنیشان كردنی ئەو حاڵەتانەی لەدەرەوەی هەرێم پێویستیان بە چارەسەر هەیە وتیشی حكومەتی هەرێم ئەركی ناردن و چارەسەركردنی لە ئەستۆ دەگرێت .
دوا بەدوای ئەو بەسەر كردنەوەیە عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەت لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ، سەرەخۆشی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی گەیاندە كەس وكاری قوربانیەكان و هیوای زوو چاكبونەوەشی بۆ بریندارەكان خواست ، وتیشی ئەم روداوە جێگەی نیگەرانیەكی قوڵە كە ژمارەیەك لە خوێندكارانی نێو ئەو بەشە ناوخۆییە دوچاری ئەم روداوە نەخوازراوە هاتون .
عیماد ئەحمەد وتیشی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە دەست نیشان كردنی كەموو كورتیەكانی لایەنی بەرپرس لەو روداوە دروستكردوەو تەئكیدیشی كردەوە دوای لێكۆڵینەوە لایەنی بەرپرس لە روداوەكە رادەستی دادگا دەكرێت بەمەبەستی سزادان .
جێگری سەرۆكی حكومەت راشیگەیاندن كە تەنها لەناو پارێزگای سلێمانی 92 بەشی ناوخۆی هەیە و سیانزە هەزاری خوێندكار و قوتابی لەو بەشە ناوخۆیانە دەژین و بەپێویستیشی زانی ئەم روداوە ببێتە هۆی زیاتر چاودێركردنی بەشەناوخۆییەكان و چارەسەركردنی كەموكورتیەكانیان ، بەمەبستی رێگری كردن لە دوبارە نەبونەوەی روداوی دڵتەزێنی لەم جۆرە .
عیماد ئەحمەد تەئكیدیشی كردەوە جگە لەو خوێندكارەی كەباری تەندروستی جێگیر نیە ، هەریەك لە خوێندكارە سوتاوەكانی تریش پێویستیان بە چارەسەر هەبێت لە دەرەوەی وڵات ئەوا حكومەتی هەرێم ئامادەی هەموو هاریكاریەكە .
