لایەنە پەیوەندیدارەكان نەخشە رێگای كۆكردنەویە زانیاری و سامپلی خوێن لە كەس و كاری شەهیدان و ئەنفال كراوان تاو توێ دەكەن

لایەنە پەیوەندیدارەكان نەخشە رێگای كۆكردنەویە زانیاری و سامپلی خوێن لە كەس و كاری شەهیدان و ئەنفال كراوان تاو توێ دەكەن
7 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- دوێێ 6/2/2013 بە ئامادە بوونی ئارام ئەحمد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان و نوێنەری هەریەك لە رێكخراوی ICMP و وەزارەتی مافی مرۆڤی فیدرال و دەزگای شەهیدان و پزیشكی دادوەری هەرێمی كوردستان لە بارەگای رێكخراوی ICMP لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی دارشتنی نەخشە رێگای دەست پێكردنی كۆكردنەوەی زانیار و نمونەی خوێنی كەس وكاری شەهیدان و ئەنفال كراوان و ئەوانەی كەس وكاریان ونە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا ادم نویز لێَپرسراوی لیژنەی نێو دەوڵەتی كاروباری وبوان دوای بەخێرهێنانی میوانان ئامانجی كۆبوونەوەكەی روون كردەوە كە لەكەل لایەن پەیوەندیدارەكان سەرقالی دارشتنی بەرنامەیەكن بۆ كۆكردن زانیار و داوای لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیگارەكان كرد هاوكار بن و ئەوانی لەئیستادا سەرقالی دارشتنی بەرنامەیەكن بۆ راهێنانی كارمەندانی ئەو لایەنانەی كە كار لەسەر ئەم كەیسە دەكەن و لایەنەن ئەم لایەنانەوە دیاری دەكرێت بۆ كۆكرنەوەی سامپلی خوێن.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان ویرای سوپاس كردنی رێكخراوی ICMP و وەزارەتی مافی مروڤ و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەرگرتنی سامپلی خوێنی بە پرۆسەیەكی گرنگ دانا بۆ ناسینەوەی ئەو روفاتانەی لەمەو بەر لە گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەرهێندراون و سامپلیان لێ وەرگیراوە تاكو لە رێگای بەرواردی تاقیگەیی كاری بەراوردكردن كاری لەسەر بكرێت
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان سوپاس گوزاری خۆی بۆ پزیشكی دادوەری كوردستان و عیراق دوپات كردەوە .
شایانی باسە لەمەو بەر لە چەند گۆریكی بەكومەڵدا ژمارەیەك لە روفاتی ئەنفال كراوان هێنداونەتەوە كوردستان و لە پزشكی دادوەری نمونەی ئیسكیان لێ وە گیراوە تاكو لە داهاتوودا بە بەراورد كردن لە گەڵ سامپلی خوێنی كەس كاری ئەنفال كراوان و بەگۆرەی ئەو كۆدەی لەسەر كێلی قەبرەكانی ئەو گۆڕانە دیاری كراوە روفاتەكان بناسرێنەوە و خانەوادەكانیان دیاری بكرێن
Top