نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى ئه‌لمانى كرد
وه‌زيرى ئه‌ڵمانى و شانده ياوه‌ره‌كه‌ى كه له ژماره‌يه‌ك پياوانى كار و وه‌به‌رهێن و كۆمپانياى ئه‌ڵمانى پێكهاتبوون؛ خۆشحاڵيى خۆيان بۆ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق ده‌ربڕى و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستانيان به‌رز نرخاند كه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى وڵاتانى جيهان ڕوو بكه‌نه هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌نديى باشى له‌گه‌ڵدا دروست بكه‌ن، له وانه‌ش ئه‌ڵمانيا كه خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوندييه‌كان و به‌شداريكردنه له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا.
له ديداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عيراق و پرسى كه‌ركووك و ڕه‌وش و پێشهاته سياسييه‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و عيراق به تايبه‌تى خرايه به‌ر باس و هه‌ردوولا تێڕوانين و بيروبۆچوونيان له‌باره‌ى ئه‌م پرسانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.
ڕه‌وشى مه‌سيحييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌ى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى له هه‌رێمى كوردستان لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، كه تيايدا ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل خوشك و برايانى مه‌سيحى به تايبه‌تيش ئه‌وانه‌ى ناوچه‌كانى تر‌ى عيراقيان جێ هێشتووه و بۆ سه‌قامگيرى و پاراستنى سه‌روماڵ و ئاسايشى خۆيان، ڕوويان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌رز نرخێنرا.
له كۆتايى ديداره‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانى شانده ئه‌ڵمانييه‌كه، جه‌ختى له‌سه‌ر ويستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا كرده‌وه و ڕايگه‌ياند كه ده‌رگاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م كۆمپانيا ئه‌ڵمانييه‌كان كراوه‌يه و ده‌توانن هه‌لى كارى باش به ده‌ست بخه‌ن و به‌شدارييه‌كى كارا له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانيش له‌گه‌ل حكوومه‌تى عيراق، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه سياسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌يه هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى ديالۆگ و به شێواز و ڕێگه‌چاره‌ى ئاشتيانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
"
