وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رِێز له‌ نووسه‌رانى بوارى جینۆسایدى كورد ده‌نێت

وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان  رِێز له‌ نووسه‌رانى بوارى جینۆسایدى كورد ده‌نێت
6 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داوا له‌ هه‌موو ئه‌و نووسه‌ره‌ به‌رِێزانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر دۆزى جینۆسایدى گه‌لى كورد، كتێب یان نامیلكه‌یان به‌ چاپ گه‌یاندوه‌، (س.ڤى) خۆیان وێنه‌یه‌ك له‌ بڵاوكراوه‌كانیان تا رۆژى 1/3/2013 بگه‌یننه‌ به‌شى رِاگه‌یاندنى یه‌كێك له‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانى شه‌هیدان له‌ پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك به‌ مه‌به‌ستى رِێزلێنانیان له‌ میانه‌ى مه‌راسیمێكى شكۆداردا.
Top