6 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- له‌به‌رده‌وامى هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كى دانیشتووانى قه‌زاى خه‌بات بۆ خێزانه ئاواره‌كانى رۆژئاوای كوردستان كه ئێستا زیاتر له 30 خێزان له‌سه‌نته‌رى خه‌بات نیشته‌جێن. دوێنى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خه‌باتى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان كۆمه‌كى گه‌یانده 30 خێزانى ئاواره‌ى رۆژ ئاوایى كوردستان كه پێكهتبوو له( دابینكردنى پێداویستیه‌كانى خۆراك، پێداویستیه‌كانی نێوماڵ، جل و به‌گ).