حكومه‌تی هه‌رێم خوێندكارانی بەشی ناوخۆی فیردەوس قەرەبوو ده‌كات

حكومه‌تی هه‌رێم خوێندكارانی بەشی ناوخۆی فیردەوس قەرەبوو ده‌كات
5 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- بەرێوەبەری كارگێری پارێزگای سلێمانی عەبدول خالق محەمەد رایگەیاند سەرجەم ئەو خوێندكارانەی لە بەشی ناوخۆی فیردەوس بوون لە سلێمانی و بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوە لەو بەشە ناوخۆییەدا زیانیان پێگەیشت، لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی قەرەبوو كراون و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 14 ملیون دینار خەرج كراوەو و لە رێگەی لیژنەیەكیشەوە دیاری تایبەت دەبەخشرێت بەو خوێندكارانە.
Top