له كوردستان زیاتر له دوو هه‌زار هاووڵاتی دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شێرپه‌نجه چه‌ند رۆژێكه له‌هه‌رێمی كوردستان چالاكی جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌درێ، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپاتیش له دابین كردنی هه‌ر پێویستیه‌ك ده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشتبووه‌كان. د. خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی كوردستان راگه‌یاند: له ساڵی 2012 دا دوو هه‌زار و 278 هاووڵاتی دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه، له‌هه‌ولێر 798 هاووڵاتی و له پارێزگای دهۆك 425 هاووڵاتی و له پارێزگای سلێمانیش هه‌زار و 65 هاووڵاتی دووچاری تووشبون به شێرپه‌نجه تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: له پارێزگای هه‌ولێر 2 سه‌نته‌رو و له‌سلێمانی 2 سه‌نته‌رو له پارێزگای دهۆكیش سه‌نته‌رێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبووان و به پێی رێنمایی پزیشك چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، هاوكات جگه له چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌لێك چالاكی جۆراوجۆریش ئه‌نجامدراوه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌خۆ دوور گرتن له‌هه‌ر خۆراك و هۆییه‌ك كه ببێته هۆی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه.
