ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە سەبارەت بە ئاگركەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەكەی (فیردەوس)ـی شاری سلێمانی

ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە سەبارەت بە ئاگركەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەكەی (فیردەوس)ـی شاری سلێمانی
بە داخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو ئاگرێك لە بەشی ناوخۆیی فیردەوسی شاری سلێمانی كەوتەوە و لە ئەنجامدا دوو قوتابی و كارمەندێكی بەشەكە بوونە قوربانی و ژمارەیەكی زۆری قوتابیش بەهۆیەوە بریندار بوون. هەواڵی سووتانی جەستەی قوتابییە ئازیزەكانی ئەو بەشە ناوخۆییە هەموومانی ئازار دا و تووشی خەمی كردین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئاگركەوتنەوەكە دەخوازین.

قوتابیان سەرمایەی دواڕۆژی گەلەكەمانن و پاراستن و یارمەتیدانیان ئەركی هەموو لایەكمانە. داوا لە گشت دامودەستگە پێوەندیدارەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و خوێندنی باڵا دەكەین یارمەتی و هاوكاریی قوربانیانی ڕووداوەكە و كەسوكاریان بدەن و لیژنەكانی لێكۆلینەوەیش بە زووترین كات هۆكارەكانی ڕووداوەكە بدۆزنەوە. پێویستە هەموو ڕێكارێك بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی لەمەودوا ڕووداوی لەم چەشنە دووبارە نەبێتەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
Top