4 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- له دواى ئه‌و لافاوه به‌هێزه‌ى سنووری ده‌ڤه‌ری سۆران و رواندز و مێرگه‌سۆر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى گرته‌وه‌و زیانێكى زۆری ماددیشى به دانیشتوانانى ناوچه‌كه گه‌یاند، له سنووری شارۆچكه‌ى سیده‌كان زیاتر له (70) خێزانى زیانلێكه‌وتوو داواكارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش به لایه‌نى په‌یوه‌ندار كردووه. محه‌مه‌د ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ى سیده‌كان رایگه‌یاند : تا ئێستا زیاتر له (70) خێزان داواكارییان پێشكه‌ش كردووه و ئێمه‌ش له لایه‌ن خۆمانه‌وه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمان پێكهێناوه‌و بۆ به‌دواداچوون له‌و داواكارییانه و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زیانیان به‌ركه‌وتووه و دواتریش ئه‌نجامى راپۆرتى لیژنه‌كه بۆ پارێزگاری هه‌ولێر به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.