ساسان عەونی: داواكارین له‌دام و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رِووداوه‌كەی سلێمانی بكەن

ساسان عەونی: داواكارین له‌دام و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رِووداوه‌كەی سلێمانی بكەن
كوردۆ شابان

4 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- بەرپرسی رێكخراوەجەماوەریەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ (گوڵان میدیا) رایگەیاند: داواكارین له‌دام و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی خوێندنی باڵا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رِووداوه‌ بكه‌ن و ئاماده‌كاری هه‌بێت بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی له‌م جۆره‌.

ساسان عەونی گوتیشی: به‌ناوی ده‌سته‌ی رِێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ریی و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئارِاسته‌ی قوربانیانی ئه‌و رِووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌به‌شی ناوخۆیی كورِانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی رِویدا و هیوای سه‌لامه‌تی و زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
Top