له سوتانی بەشەناوخۆییەكەی سلێمانی سێ كه س گیانیان لەدەستداوه‌

له سوتانی بەشەناوخۆییەكەی سلێمانی سێ كه س گیانیان لەدەستداوه‌
4 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات بەشە ناوخۆیەک لە سێ لاوە ئاگری گرت و تیایدا دوو خوێندکار و کەسێکی تر گیانیان لەدەستداوه‌ ئەوەش دەخرێتە ڕوو بەشێوەیەكی خێرا بەركەوتوانی ئەو ئاگرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوون.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند : کاتژمێر دووی شەوی رابردوو لە گەرەکی سەرچناری شاری سلێمانی بەشە ناوخۆییەک لە سێ لاوە ئاگری گرت و تیایدا دوو خوێندکار و کەسێکی تر گیانیان لەدەستداوه‌، کە پێدەچیَت كه‌سی سێیه‌م لە ناو بیناکەدا پاسەوان بێت.

لەم بارەوە نەقیب خەڵوەت ئەحمەد ڕاگەیاند: تیمەکانی بەرگری شارستانی لە دوای ئاگرکەوتنەوەکە بەزووی گەشتنە سەر رووداوەوکە و کۆنترۆڵیان کرد، بەڵام بە داخەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە دوانیان خوێندکارن و چواری تریشیان سوتاون بە ڕێژەی جیاواز.

ژمارەی 122ی فریاكەوتنی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ سایتیKDP.info ڕیگەیاند تائێستا سێ‌ كەس لەئەنجامی ئەو ئاگركەوتنەوە گیانیان لە دەست داوە و 64 كەسیش برینداربوون بەشێك لە بەركەوتوەكان ڕەوانەی فریاكەوتنی سلێمانی بەشی سوتانی جەستەی كراون.
Top