ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە سەبارەت بە پەلامارە تیرۆریستییەكەی ئیمڕۆی شاری كەركووك
ئێمە زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە نامرۆڤانەیە دەكەین و سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو كارەساتە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازین. داوا لە لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێم دەكەین بە هەموو توانایەكیانەوە یارمەتیی قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە بدەن.
لێرەدا پاڵپشتیی تەواوی خۆمان بۆ خەڵكی خۆڕاگری كەركووك و پۆلیس و دامودەستگەی ئەمنیی ئەو شارە خۆشەویستە ڕادەگەیێنین. جەختیش دەكەینەوە هیچ جۆرە پیلانێكی نەیاران و ناحەزانی ئاشتی و تەبایی نابێتە هۆی پاشگەزبوونەوەی هاووڵاتییە سەربەرزەكانی شاری كەركووك لە داواكارییە ڕەوا و دەستوورییەكانیان.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
3ـی 2ـی 2013
