تەقینەوەکانی کەرکووک 71 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

تەقینەوەکانی کەرکووک 71 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
3 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە، دوو تەقینەوەی خۆکوژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکی کردە ئامانج و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 کەیسش بریندار بوون.

رائید عیماد قادر، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی کەرکووک بە (رووداو)ی راگەیاند \"لەو تەقینەوانەدا تا ئێستا 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 کەسیش بریندار بوون\"".

رائید عیماد راشیگەیاند \""لەو ژمارەیە، 31 بریندار رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراون و 26 برینداریش رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون\"".

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک بە سوکی برینداربووە.

-رووداو"
Top