داتابه‌یسی تۆماركردنی بێكاران له قۆناغی ته‌واو بووندایه
ئاسۆ نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی سلێمانی له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كار له هه‌وڵی دامه‌زراندنی سیسته‌می داتابه‌یسی تۆماركردنی ناوی بێكاراندایه كه به‌هۆیه‌وه هه‌موو بێكارێك ده‌توانێت ناوی خۆی تۆمار بكات و ئه‌و بوار و كاره‌ش دیاری بكات كه ده‌توانێت كاری تێدا بكات.
گوتیشی، دواتر به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه كه ئێستا له قۆناغی ته‌واوبووندایه وه‌زاره‌ت ده‌زانێت كه چه‌ند بێكار هه‌یه و له چ بوارێكدا سه‌ركه‌وتوون. به‌مه‌ش پشت به داتاكه‌ی ده‌به‌ستێت له دۆزینه‌وه و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆیان.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی په‌یامنێر، ساڵی رابردوو له سنووری شاری سلێمانی 4 هه‌زار هه‌لی كار بۆ بێكاران دۆزراوه‌ته‌وه به‌لاَم ته‌نها 1200 كه‌س چوونه‌ته سه‌ر كار و ئه‌وانی تر ئاماده نه‌بوون كار بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یامنێر زانیویه‌تی كه وه‌زاره‌تی كار له پلانیدایه بنكه‌ی مه‌شق و پیشه‌یی ئه‌هلی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی بێكاران تۆمار بكات و له‌سه‌ر كاره جۆراوجۆره‌كان رایانبهێنێت و له كه‌رتی تایبه‌ت كاریان بۆ بدۆزێته‌وه.
