50 كیسه‌ برنجی به‌سه‌ر چوو له‌ سلێمانی ده‌ستی به‌ سه‌ر داگیرا

50 كیسه‌ برنجی به‌سه‌ر چوو له‌ سلێمانی ده‌ستی به‌ سه‌ر داگیرا
2 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا) - رِێبوار جه‌لال سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رِایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی گه‌رِان و پشكنینه‌كانمان بۆ بازارِ و شوێنه‌گشتیه‌كان، له‌كاتی‌ سه‌ردانكردنی‌ بازارِی‌ زارادا ده‌ستمان‌ گرت به‌سه‌ر زیاتر له‌ 50 كیسه‌ برنجی‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوودا. گوتیشی‌: له‌ پاش پشكنین بینیمان كه‌برنجه‌كه‌ بۆنی هه‌یه‌و برِی 19 كارتۆنه‌ كه‌ هه‌ر كارتۆنه‌ی 4 كیسه‌ی پێنج كیلۆیی تێیدایه‌ كه‌ده‌كاته‌ برِی 380 كیلۆ برنجی به‌سه‌رچووه‌ و به‌كاری ده‌هێنن بۆكارمه‌نده‌كانی سوپه‌رماركێته‌كه‌.
Top