سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سو‌پاسنامەیەکی لەلایەن دەستەی باڵای کورد پێدەگات

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سو‌پاسنامەیەکی لەلایەن دەستەی باڵای کورد پێدەگات
31ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- دەستەی باڵای کورد لە رۆژئاوای کوردستان سوپاسنامەیەک ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەریمی کوردستان دەکەن بەبۆنەی ئەو یارمەتیانەی پیشکەش بە کوردانی رۆژئاوای دەکات .


ئەمەش دەقی سوپاسنامەکەیە
ھێژا مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەریمی کوردستان

ئێمە وەک دەستەی باڵای کوردی لە رۆژئاوای کوردستان بە ناوی خۆمان و گەلی کورد لە کوردستانی رۆژئاوا سوپاسی جەنابتان دەکەین بەبۆنەی ئەو بڕیارەی دەرتانکردووە کە دەروازەی بیشابوور بکرێتە دەروازەیەکی سنووری بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی و کەلوپەلی پێویست بە رۆلەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوا.
ھەروەھا سوپاسی جەنابتان دەکەین بۆ ئەو یارمەتییە بەردەوامەی پێشکەش بە ھاوڵاتیانی کوردی دەکەی کە کاریگەری ھەبووە لەسەر کەمکردنەوەی ئیش و ئازاری ھەموو دانیشتوانی ناوچەکە ، چونکە ئەو یارمەتیانە بەسەر ھەمووان دابەشکراوە بەبی جیاوازی ئەمەش کاریگەریەکی ئەرێنی و باشی لای ھەمووان دروستکردووە.
دەستەی باڵای کوردی
٣١/١/٢٠١٣
Top