پارێزگاری سلێمانی: قەرەبووی زیان لێكەووتوانی لافاو دەكەینەوەو بەئامادبوونی سەرۆكی نوێی شارەوانی سلێمانی دەست بەكاربوو

پارێزگاری سلێمانی: قەرەبووی زیان لێكەووتوانی لافاو دەكەینەوەو بەئامادبوونی سەرۆكی نوێی شارەوانی سلێمانی دەست بەكاربوو
31ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند هەر كەسێك بەهۆی لافاوی چەند رۆژی رابردووەوە زیانی بەركەوتووە لەرێگەی لێژنەیەكی تایبەتەوە هەڵسەنگاندن بۆ زیانەكانی دەكرێت و قەرەبوو دەكرێنەوە.

پارێزگار روونیشی كردەوە ئەو كەسانەی زیانیان بەركەوتووەو دەیانەوێت قەرەبوو بكرێنەوە داواكارییەكانیان ئاراستەی قائیمقامیەتەكان یان ئاراستەی پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ ئەوەی لیژنەی تایبەت بە قەربووكردنەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی زیانەكانی بكەن و بەپێی توانا قەرەبووی بكەنەوە.

پاریزگاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەپێی رێنمایەكان قەرەبوونی هەموو ئەو هاوڵاتیانە دەكەینەوە كە بەهۆی كارەساتی سروشتیەوە زیانیان پێدەگات و ساڵانی لەماوەی رابردووشدا چەندین هاووڵاتی قەرەبوو كراونەتەوە.
Top