لافاو زیان به‌ چه‌ند گوندێكى شاره‌دێى هه‌ریر و باسرمه‌ ده‌گه‌یه‌نێ

لافاو زیان به‌ چه‌ند گوندێكى شاره‌دێى هه‌ریر و باسرمه‌ ده‌گه‌یه‌نێ
30ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆڵه‌ باران بارینه‌ى به‌ خورِه‌ى كه‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه‌ به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ لافاو زیانى به‌ چه‌ند گوندێكى سنوورى شاره‌دێى هه‌ریر و باسرمه‌ گه‌یاندووه‌، له‌گوندی به‌ربیان دوو خانووى هاووڵاتیان رووخاوه‌ له‌ جه‌مه‌سۆر خانووى چوار هاووڵاتى تر رووخاوه‌، هاوكات له‌ گوندى گه‌رِاوى خه‌یلانى به‌شێكى بیناى قوتابخانه‌كه‌ى روخاوه‌ له‌ سه‌ركه‌ندى خه‌یلانى پردێك ژێر ئاو كه‌وتووه‌ و له‌ گوندى رِه‌زگه‌ى دیوین تاوه‌رێكى كاره‌با ژێر ئاو كه‌وتووه‌.
Top