له كه‌ركووك 73ملیم باران باریوه
له گه‌ڕه‌كه‌كانی په‌نجا عه‌لی، حوڕییه، ره‌حیم ئاوا، رێگای سلێمانی، رێگای له‌یلان، فه‌یله‌ق، ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاو، زیانێكى زۆر به‌ر چه‌ندین ماڵ كه‌وتووه، جگه له‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوون یان خراپی ئاوه‌ڕۆی شه‌قامه‌كانی شاره‌كه، لافاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دروستبووه‌و رێگای هاتوچۆی شۆفێران و هاوڵاتیانی ئاسته‌نگ كردووە.
له‌لێدوانێكدا بۆ (رووداو) سلێمان شاكر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی كه‌ركووك رایگه‌یاند \"له ماوه‌ى 24كاژێر رابردوو 73ملیم باران بارییوه و پێشبینی دەکرێت باران بارین تا ئەمڕۆ چوارشەممە به‌رده‌وام بیت\"".
هه‌ر به‌هۆى بارانبارینى شارى كه‌ركووكه‌وه چه‌ندین پردى هاتوچۆى سه‌ره‌كى له‌و شاره ژێر ئاو كه‌وتووه له‌وانه پردى رزگارى له‌سه‌ر رێگاى سه‌رچنار- باروتخانە."
