وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق حه‌وت ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی كه‌ركوك سزا ده‌دات
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌پۆلیسی كه‌ركوك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌سه‌ر هه‌ڵهاتنی زیندانییه‌ك، بڕیاریداوه به‌دادگایكردن‌و لابردنی هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان عه‌قید عوسمان عه‌بدوڵاو عه‌قید محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پۆلیسی كه‌ركوك.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، رونیكرده‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌فه‌رمانێكی تر بڕیاریداوه به‌لابردنی هه‌ریه‌كه له‌ئامر فه‌وجی یه‌كی ته‌واری عه‌مید هیجران، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌لده‌ی كه‌ركوك عه‌مید عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله موقه‌ده‌م ویسام، به‌رپرسی به‌شی ته‌قه‌مه‌نی \"متفجرات\"" عه‌قید عه‌دنان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕه‌كی تسعین‌و ژماره‌یه‌ك ماڵی گرته‌وه كه زۆربه‌یان توركمانی شیعه مه‌زه‌ب بون.
سه‌رچاوه‌كه وتی \""ئیداره‌ی كه‌ركوك تائێستا ئه‌و بڕیارانه‌ی جێبه‌جێنه‌كردوه، پارێزگاری كه‌ركوكیش رایگه‌یاندوه پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه نابن\"".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، سه‌رچاوه باڵاكه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك، ئاشكرای كرد به‌هۆی كۆمه‌ڵێك گرفته‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ماوه‌ی دو مانگه بڕیاریداوه به‌خانه‌نشینكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌كان عه‌قید شێرزاد مۆفه‌ری كه كادری یه‌كێتییه، به‌ڵام پارێزگاری كه‌ركوك نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بڕیاره‌كه‌ی راگرتوه‌و له‌هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یدایه \""بۆیه تائێستا مۆفه‌ری له‌كاره‌كانی به‌رده‌وامه\"".
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناو پۆلیسی كه‌ركوكدا، وه‌كو سه‌رچاوه باڵاكه‌ی پۆلیس باسیكرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌سه‌ر داوا‌و ره‌زامه‌ندی خۆیان‌و دوای ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا، بڕیاریداوه به‌گواستنه‌وه‌ی (52) ئه‌فسه‌ری پۆلیسی كه‌ركوك بۆ به‌شی هه‌واڵگری پۆلیسی كه‌ركوك، كه دیارترینی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه عه‌قید گۆران گلی كادری پارتییه، كه له‌سه‌روه‌ختی پارێزگاری پێشوی كه‌ركوكدا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئه‌منی ته‌لاری پارێزگای كه‌ركوك بوه‌و پاشان بۆ پۆلیسی فریاكه‌وتن گوازراوه‌ته‌وه"
