29ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به هۆی لافاو و به‌رده‌وامبوونى شه‌پۆڵى بارانبارین له سنووری ده‌ڤه‌ری سۆران و ده‌ورووبه‌رى و بهرززبوونهوهى ئاوى رووبار و بووژانه‌وه‌ى كانییه‌كان رێگاى گه‌لى عه‌لى به‌گ كه سنووری قه‌زاى سۆران به سه‌نته‌ری پارێزگاى هه‌ولێر ده‌به‌ستێته‌وه به هۆی دارمانى چیا و كه‌وتنه خواره‌وه‌ى به‌ردى جۆراو جۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوى رووبار تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه داخرا. هه‌روه‌ها به پێی دوایین زانیاری له سنووری قه‌زاى رواندزیش له ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوى رووبار‌ى دۆڵى ئاكۆیان زیان به چه‌ند مااڵێكى ناوچه‌كه كه‌وتووه هه‌ر سه‌باره‌ت به زیانه‌كانى لافاوه‌وه له سنووری شارۆچكه‌ى سیده‌كانیش به هۆی لافاوه‌وه پردهكانى گوندى مینه و دووره مه‌رگ و تۆپزاوه‌و نزاریه و بێركمه رووخان و رێگاى گونده‌كانى گه‌لى شێخ زادانیش به هۆی رووچوونى زه‌وى و خراپبوونى رێگاكه هاتووچۆی تێیدا نه‌ماوه و ئاسته‌نگى بۆ دانیشتوانانى ناوچه‌كه درووست كردووه.