له گوندی مێوكه به‌هۆی لافاوه‌وه 20 سه‌ر ئاژه‌ڵ مردار بوون
شایانى گوتنه له گوندى بالهكیان به هۆی لافاوه‌وه ئاو چووه ناو ژماره‌یه‌ك ماڵى هاووڵاتیان و زیانێكى زۆر به كه‌لوپه‌له‌كانیان كه‌وت هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ى خه‌لیفان به هه‌مانشێوه لافاوه‌كه چه‌ند خانوویه‌كى هاووڵاتیانى له‌و شارۆچكه‌یه گرته‌وه و له گوندى سرێشمه‌ش كه ده‌كه‌وێته سنووری ئیداری شارۆچكه‌ى خه‌لیفان و گوندى مێوكه بهرززبوونهوهى ئاو و دروستبوونى لافاو بووه هۆی مردنى زیاتر له (20) سه‌ر ئاژه‌ڵى هاووڵاتییه‌ك , جێی ئاماژه پێدانه به پێی دواین زانیاریی لافاوه‌كه زیانى به چه‌ند پردێكى په‌رینه‌وه له سنووری قه‌زاى مێرگه‌سۆر و شارۆچكه‌ى وه‌رتێی قه‌زاى رواندز گه‌یاندووه , تا ئاماده كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش ئه‌و زیانه ماددیانهى به‌ر هاووڵاتیانى سنووره‌كه كه‌وتووه دیار نییه به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى دڵخۆشییه لافاوه‌كه زیانى گیانى به‌دواوه نه‌بووه له لایه‌ن خۆشیانه‌وه زیانلێكه‌وتوانى لافاوه‌كه داواكاربوون كه ئه‌گه‌رچى لافاو كاره‌ساتێكى سرووشتییه به‌ڵام ده‌كرێت له رێگه‌ى پلانێكى تایبه‌ت و درووستكردنى چه‌ندین مه‌جراى گه‌وره رێگری له‌م هه‌موو زیانه زۆره ماددیانه بگیردرێت.
