لە سلێمانی پیاوێک خۆی دەسووتێنێت
رائید عەلادین فەرماندەی کەرتی پۆلیسی راپەرین بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند :\" پیاوێک لەگەرەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی و لە ماڵەکەی خۆیدا، خۆی سووتاندووە\"".
وتیشی : \"" ھاوڵاتییەکە ناوی ( ش.ع.ر) تەمەنی ٣٠ ساڵە، بەپێی زانیاریە پزیشکیەکان پێدەچێت نەخۆشی دەروونی ھەبووبێت و لە ئەنجامی خۆسوتاندنەکەشی لە ٨٠% جەستەی سوتاوەو لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە \""."
