ته‌ندروستی سۆران پتر له دوو ته‌ن ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ په‌نابه‌رانی كه‌مپی دۆمێز دابین ده‌كات
د. مه‌قسوود ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستى سۆران رایگه‌یاند: تیمه پزیشكییه‌كه‌ى سۆران كه له (11) پزیشكى پسپۆری ئافره‌تان و منداڵان و لووت و قورگ و گوێ و چاو و نه‌شته‌رگه‌رى گشتى و نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله و ئێسك و هه‌ناو و ده‌رمانساز پێكهاتبوون سه‌ردانى كه‌مپى دومیزمان كرد و زیاتر له دوو ته‌ن و نیو ده‌رمانیشمان پێشكه‌ش به كه‌مپه‌كه كرد، هه‌روه‌ها له ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌مان (800_900) نه‌خۆش چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌گه‌ر هۆڵى نه‌شته‌رگه‌ریش هه‌بووایه ئه‌وا ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى پێویستییان به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بوو پزیشكه‌كانمان ئاماده‌ى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ری بوون بۆیه له لایه‌ن خۆمانه‌وه داوامان له به‌رپرسانى كه‌مپه‌كه كرد كه ناوى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى پێویستییان به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه بۆ ره‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیانهێنینه سۆران و لاى خۆمان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام بده‌ین.
