رێكخراوێكی ئه‌مریكی پشتیوانی له‌ به‌جینۆسایدناساندنی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن

رێكخراوێكی ئه‌مریكی پشتیوانی له‌ به‌جینۆسایدناساندنی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن
26ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر جینۆسایدى گه‌لى كورد شاندێكى رێكخراوى پاراستنى كولتوور له‌ واشنتۆن سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدیان كردو مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌و تاوانى كیمیاباران ئاشنابوون.

برِیاره‌ له‌ئاینده‌دا پرۆژه‌ پیشنیارێك بۆ به‌جیهانی كردنى جینۆساید گه‌لى كورد بده‌نه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئه‌م پرسه‌یه‌ بناسرێت، دواتر هه‌ریه‌ك له‌قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیاباران وكه‌سوكارى شه‌هیدان داوایان له‌رێكخراوه‌كه‌ كرد هه‌وڵه‌كانیان چرِتر بكه‌نه‌وه‌ بۆناساندنى جینۆسایدى گه‌لى كوردستان.
Top