26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سه‌لیم عوسمان به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى چۆمان راگه‌یاند: به‌هۆى تواناى وێستگه‌ى (33) كه‌ی ڤى چۆمان كه ته‌زووى كاره‌باى چۆمان و شاره‌دێیه‌كانى (قهسرىَ و گهلاَڵهى) لێوه دابین دهكراو وێستگه‌كه ته‌نها تواناى (10) ئێم فى ئه‌ى هه‌بوو له كاتێكدا كه وێستگه‌كه تواناى (10) مێگاواتى هه‌یه، بهلاَم داخوازى (14) مێگاواتی له سه‌ر بوو به‌وه‌ش نه ده‌توانرا له یه‌ك كاتدا ته‌زووى كاره‌باى هاوبه‌شانى دابین بكرێت، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه وێستگه‌یه‌كى تر‌ى جۆرى مۆبایل به تواناى (25) مێگاوات گه‌یشته ناوچه‌كه‌و له گوندى رهزانى سنورى شاره‌دێى گهلاَڵه داده‌نرێت و به‌وه‌ش كاره‌باى هه‌ردوو شاره‌دێكانى قهسرىَ و گهلاَڵهى لێوه دابین ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ى (12) كاتژمێر كاره‌با به هاوولاَتیان ده‌درێت.