نێچيرڤان بارزانى: بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له توركيا، ئاماده‌ى هه‌موو هاوكاريه‌كين
له ديدارێكدا باس له په‌يوه‌نديى دووقۆڵيى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بولگاريا كرا و چۆنيه‌تيى پێشخستنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له هه‌موو بواره‌كان به گشتى و له‌و بوارانه‌ى كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن به تايبه‌تى، تاتوێ كرد. بۆ بره‌ودانى زياتريش به په‌يوه‌ندييه‌كان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بولگاريا ڕايگه‌ياند وڵاته‌كه‌ى ده‌يه‌وێت به‌م نزيكانه كونسلخانه‌ى خۆى له هه‌ولێر بكاته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌وان له كرنه‌وه‌ى كونسلخانه له هه‌رێمى كوردستان دوا كه‌وتوون. وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بولگاريا، هه‌روه‌ها هيواى خواست كۆمپانياكانى وڵاته‌كه‌ى ده‌رفه‌تى كاركردن له هه‌رێمى كوردستان بدۆزنه‌وه و به‌شدارى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى بۆ بڕيارى كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌ى بولگاريا له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و به هه‌نگاوێكى گرنگى له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها هه‌موو ئاسانكارى و پشتگيرييه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ى بولگاريا ده‌ربڕى. دووپاتيشى كرده‌وه كه ده‌رگاى هه‌رێمى كوردستان به ڕووى كۆمپانيا بولگارييه‌كاندا كراوه‌يه و ده‌توانن بێن له هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌سه‌ندنى بواره جياجياكاندا بكن.
سه‌رۆك وه‌زيران به تايبه‌تيش پێويستيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له بوارى كشتوكاڵيدا له‌گه‌ڵ بولگاريا دووپات كرده‌وه و ڕايگه‌ياند كه‌رتى كشتوكاڵ له هه‌رێمى كوردستان پێويستى به هاوكارى و سوودوه‌رگرتن له شاره‌زايى و پسپۆڕيى بولگاريا هه‌يه و داواى كرد حكوومه‌تى بولگاريا له‌م بواره‌دا هاوكارى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان بكات. وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بولگارياش ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ڕوونى كرده‌وه كه بولگاريا هه‌م له بوارى كشتوكاڵدا، هه‌ميش له بواره‌كانى ته‌ندروستى، بيناسازى، دروستكردنى به‌نداو و مه‌شق و ڕاهێنانى پۆليسدا ده‌توانێ هاوكارييه‌كى باشى هه‌رێمى كوردستان بكات.
ڕه‌وشى سياسى و پێشهات و ڕووداوه‌كانى عيراق و ناوچه‌كه به گشتى و سووريا به تايبه‌تى لايه‌نێكى ديكه‌ى ديدارى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بولگاريا بوو. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێى وايه و هه‌ميشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌د‌ايه هه‌موو كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عيراق ده‌كرێ له ڕێگه‌ى ديالۆگ و له سه‌ر مێزى گفتوگۆ، له چوارچێوه‌ى ميكانيزمه‌كانى ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكرێن. ده‌رباره‌ى بارودۆخ و پێشهاته‌كانى سوورياش هه‌ردوولا نيگه‌رانيى خۆيان له ڕووداوه‌كان و ئاڵۆزبوونى ڕه‌وشه‌كه نيشان دا و هيوايان خواست كه له زووترين كاتدا چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه و كۆتايى به‌و مه‌ينه‌تيانه بێت كه ڕۆژانه خه‌ڵكى سووريا تيايدا ده‌ژين.
دواى ديداره‌كه‌ش له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا نێچيرڤان بارزانى و نيكۆلاى ملادينۆف تيشكيان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكى ديداره‌كه‌يان و خواست و نيازى هه‌ردوولايان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و بولگاريا دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زيران ڕوونى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ بولگاريا ڕێككه‌وتوون نوێنه‌رايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له سۆفياى پايته‌ختى بولگاريا بكرێته‌وه.
وه‌زيرى ده‌روه‌ى بولگاريا ئاماژه‌ى به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دا و تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له نێوان يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان له سالى 2006 و ئێستادا پێشكه‌وتنێكى زۆر هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌يبينن، به‌رهه‌مى كارى سه‌رۆك وه‌زيران و سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆك بارزانى يه. هه‌روه‌ها گوتى ئه‌گه‌ر عيراقيش بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان چاو له هه‌رێمى كوردستان بكات، بێگومان له عيراق نائارامى و ئاڵۆزييه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه سروشتييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان باشتر به كار بهێنرێن، به دڵنياييه‌وه هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتنى زۆر باشتر به خۆيه‌وه ده‌بينێت. هه‌روه‌ها هيواى خواست ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ڕه‌خساون، له به‌شه‌كانى ديكه‌ى عيراقيش بڕه‌خسێن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه به پێى ده‌ستوور هه‌رێمى كوردستان به‌شێكه له عيراق و تا ئێستاش بڕيارى په‌رله‌مانى كوردستان و بڕيارى سه‌ركردايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌يه كه هه‌رێمى كوردستان به‌شێكه له عێراق و ده‌يه‌وێ له چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌ستووره‌دا كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها گوتى: \"ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له سفره‌وه ده‌ستمان پێكردووه و هه‌ر وڵاتێك بتوانێ له بوارى ئابووريدا هاوكاريمان بكات، ئێمه ئاماده‌ين و ده‌رگامان كراوه‌يه، ده‌توانن بێن و كاروبار و چالاكيى بازرگانيى خۆيان ئه‌نجام بده‌ن، به بولگارياشه‌وه\"".
ده‌رباره‌ى پرسى كورد و چاره‌سه‌ركردنى له توركيا، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه: \""پێشتر گوتوومانه و دووباره‌ى ده‌كه‌ينه‌وه، هه‌ر هه‌نگاوێك پێويست بێ و داوا بكرێت كه حكوومه‌تى هه‌رێم بينێت بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى كورد له توركيا چاره‌سه‌ر ببێت، ئێمه ئاماده‌ين. پێمان وايه ئه‌م كێشه‌يه كێشه‌يه‌كى سياسىييه، كێشه‌يه‌كى سه‌ربازى نيه، پێويسته به ديالۆگ و به شێوه‌يه‌كى سياسى له چوارچێوه‌ى وڵاتى توركيادا؛ چاره‌سه‌ر بكرێت\"".
ده‌رباره‌ى گه‌وره كۆمپانياى نه‌وت ئيكسۆن مۆبيل – يش، سه‌رۆك وه‌زيران، گوتى: \""كۆمپانياى ئيكسۆن مۆبيل دواى سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ به‌غدا، لێره‌وه چوون بۆ سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى له داڤۆس، ئێمه دڵنياين له‌وه‌ى كه ئه‌وان پابه‌ندن به‌و گرێبه‌ستانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌يانه، ئه‌و گرێبه‌ستانه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عيراقدا كراون، ئه‌و مافه ده‌ستوورييه‌يه كه به هه‌رێمى كوردستان دراوه، به دڵنياييشه‌وه ئيسكۆن مۆبيل له‌م چوارچێوه‌يه‌دا پابه‌نديى خۆى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌ياندووه\"".
ده‌رباره‌ى سه‌ردانى داهاتووى شاندى هه‌رێمى كوردستانيش بۆ به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زيران ڕايگه‌ياند: \""ئێمه چاوه‌ڕێى به‌غدا ده‌كه‌ين كه كاتێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى هه‌ردوولا ده‌ستينشان بكه‌ن. كه‌ى كاته‌كه ده‌ستنيشان كرا، شاندى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات\""."
