24ی كانوونی دووهم/ یهنایهر (گوڵان میدیا)- ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بەڕێز نیكۆڵای میلادینۆڤ وەزیری دەرەوەی بوڵگاریا بە یاوەری شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەو هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن بەڕێزان كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆو سەفین دزەیی ووتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم پێشوازیان لێكرا.
وەزیری دەرەوەی بوڵگاریاو شاندی یاوەری بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دیدارو كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.