له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبوونه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان و عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوون كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی سیاسی عێراق و بارودۆخی سوریا باسكران.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه، هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت و هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه، كه له توندوتۆڵ‌تر كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه نه‌ك هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا دایه، به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ناوچه‌كه‌ش دایه.
به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ره‌وشی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و ره‌وشه نابێ به‌رده‌وام بێت، پێویسته پرۆسه‌ی سیاسی راسته‌ڕێ بكرێ و هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق له هه‌وڵه‌كانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ هه‌موو كێشه و گیروگرفته‌كان، چونكه ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه به جۆرێك گه‌وره بوونه مه‌ترسی له‌سه‌ر تێكڕای پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌یه.
له‌باره‌ی ره‌وشی سوریاوه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشه‌كه و په‌نابه‌رانی سوریای له توركیا كرد و رایگه‌یاند: ئێستا ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له توركیا له 160 هه‌زار كه‌س زیاتره.
هه‌ر له‌باره‌ی ره‌وشی سوریاوه سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: كێشه‌ی سوریا زۆر ئاڵۆز بووه و هه‌رێمی كوردستانیش له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات. هه‌روه‌ها ئێستا زیاتر له 60 هه‌زار په‌نابه‌ری سوریا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
