نێچيرڤان بارزانى: هێزه‌كانى ناوخۆ؛ ئه‌ركێكى پيرۆزيان له‌سه‌ر شانه.
له وته‌يه‌كدا كه به‌م بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شى كرد، سه‌رۆك وه‌زيران وێڕاى پيرۆزبايى له ده‌رچووانى خوله‌كه، ئاماژه‌ى به ڕۆڵ و ئه‌ركى پۆليس له خزمه‌تكردن و پاراستنى سه‌ر و ماڵ و ئاسايشى هاووڵاتيان كرد و گوتى\" ئێوه به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر ئه‌زموون و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ به‌رپرسیارێتی؛ ناتوانن هه‌لومه‌رجی ئێستا بگۆڕن. به‌ڵێ ئێوه ده‌بێ داینه‌مۆی گۆڕانكارى بن، به‌ڵام گۆڕانكاريه‌ك بۆ باشتركردن. گۆڕانكاريى دروست؛ بریتیه له‌وه‌ی كه هه‌ر یه‌كێك ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام بدات و دڵسۆزانه كاری خۆی ڕاپه‌ڕێنێت. ئه‌وه‌یه كه ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆتان بخه‌نه گه‌ڕ، له‌وه‌دا كه تا ده‌توانن كه‌سانی چاكساز بن و به‌شی خه‌ڵكی بده‌ن له به‌رهه‌می ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه به ده‌ستتان هێناوه، كه ئه‌ویش بریتیه له پارێزگاریكردن له ماف و ئازادییه‌كانیان. دەبێ بزانین تێكوشان لە پیناو ئازادی‌دا ئەركێكی زۆر پیرۆزە، بەڵام پاراستنی ئەركێكی پیرۆزترە\"".
سه‌رۆك وه‌زيران باسى له گرنگيى چۆنيه‌تيى ڕه‌فتارى هێزه‌كانى پۆليس كرد و ڕوونى كرده‌وه كه به‌بێ پشتیوانيی خه‌ڵك و ڕه‌زامه‌ندییان و خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌ركى پۆليس، كاريان ئاسته‌م ده‌بێت. هه‌روه‌ها گوتى: \""ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌وه هه‌یه كه هه‌موو ژیانه‌كان به‌هایه‌كی یه‌كسانیان هه‌یه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه باوه‌ڕتان به‌وه‌ش هه‌یه كه پارێزگاریكردن له ژیانی هاووڵاتییان ده‌بێ به‌بێ جیاوازی بێت، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان بێ جیاوازی و مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست بێت\"".
نێچيرڤان بارزانى، زياتر ئه‌ركه‌كانى پۆليسى به بير هێنايه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه يه‌كێكى تر له ئه‌ركى پۆليس بریتیه له كاركردن له‌پێناو پاراستن و زامنكردنی ئازادییه دیموكراتییه‌كان، مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رجه‌سته‌كردنی ڕۆڵی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی له هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاريی ئاسایش و وه‌دیهێنانی ته‌بایی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و توێژه هه‌مه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگادا.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئامانج لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و خزمه‌تكردنی هه‌موو هاووڵاتییانه به شێوه‌يه‌كى دادپه‌روه‌رانه و به‌بێ جیاوازی. دووپاتيشى كرده‌وه كه ته‌نها ڕێگه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه پیرۆزانه، بریتیه له سه‌روه‌ريی یاسا و گوتى: \""یاسا نه‌خشه‌ڕێی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و سه‌ركه‌وتووه، چونكه هه‌ر یاسایه ئه‌ركی هاووڵاتيان و ئه‌ركى ده‌سه‌ڵات پێكه‌وه گرێ ده‌دات و ده‌بێته بنچینه بۆ بنیاتنانی دامه‌زراوه\"".
سه‌رۆك وه‌زيران سوپاسى ئه‌رك و ماندووبوونى هێزه‌كانى ناوخۆى كرد و گوتى: \""سوپاسى دووباره‌ى خۆم ئاراسته‌ى هه‌موو ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م، له ئاسايش، له پۆليس، له پێشمه‌رگه، له هه‌موو ئه‌و ده‌زگا ئه‌منيانه‌ى كه ناوم هێنان و ناوم نه‌هێنان، ئه‌وانه به شه‌ونخوونيى خۆيان، به ماندووبوونى خۆيان، ئه‌من و ئاسايشى ئه‌م وڵاته‌يان به‌جێ گه‌ياندووه. ئه‌ركێكى پيرۆزيان له‌سه‌ر شانه، هيوادارم خواى گه‌وره هه‌ميشه سه‌ريان بخات، ته‌مه‌ندرێژ بن، سه‌ركه‌وتوو بن له‌و ئه‌ركه‌ى كه پێيان سپێردراوه. بێگومان هه‌م ئێمه و هه‌م كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان زۆر چاك ئاگادارى ئه‌و ئه‌ركانه‌ين، ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه ئه‌م به‌ڕێزانه، ئه‌م خۆشه‌ويستانه، له‌پێناو ئه‌من و ئاسايشى ئه‌م هه‌رێمه‌دا به‌جێى ده‌گه‌يه‌نن. ديسانه‌وه ڕێز و خۆشه‌ويستى و سوپاسم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه كار ده‌كه‌ن له ڕووى ئه‌منييه‌وه بۆ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ى\"".
نێچيرڤان بارزانى به بير‌ى ده‌رچووانى هێنانه‌يه‌وه كه هه‌رچه‌نده ئێستا خولی یه‌كساڵه‌ی كۆلێژ كۆتایی پێهات، به‌ڵام فێربوون و خۆپه‌روه‌رده‌كردن هه‌رگیز كۆتاییان پێ نه‌هاتووه. هه‌روه‌ها پێى گوتن كه: \""داهاتوو زیاترتان فێر ده‌كات و دڵنيام له‌وه‌ى چاكتر فێرتان ده‌كات. له ئه‌زموونی ژیاندا، تاقیكردنه‌وه‌كان كرده‌ییتر و سه‌ختتر ده‌بن، بۆیه ده‌بێ به ئه‌ندازه‌یه‌ك كراوه بن؛ كه له هه‌ڵه‌كانتان و هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی ديكه‌وه فێر بن. ئه‌ركی ئێوه ئاسان نیه، ئه‌ركی ئێوه له ئاستی مه‌زنيی كه‌سایه‌تی و به‌رپرسیارێتيی ئێوه‌دایه\"".
سه‌رۆك وه‌زيران دواى له پۆليس كرد كه له كاتى ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانياندا؛ ده‌ست و دڵ نه‌رم بن و له به‌ر رۆشنيايى ياسادا بجوولێنه‌وه و گوتى: \"" كاتێك له‌گه‌ڵ گرفتێك، یان له‌گه‌ڵ كه‌سانێك ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، یان كاتێك له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌ك كه نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان بێزاری كردووه، ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بن، داواتان لێ ده‌كه‌م میهره‌بان بن. له‌گه‌ڵ گرفته‌كاندا مه‌جه‌نگن، به‌رهه‌ڵستكاری؛ ڕێگه‌چاره نیه، به‌ڵكو ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ گرفته‌كاندا نه‌رم كه‌ن و هه‌میشه له ژێر ڕۆشنایی یاسادا هه‌نگاو بنێن\"".
نێچيرڤان بارزانى له دوايين به‌شى وتاره‌كه‌يدا پيرۆزبايى يادى له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د (د.خ) له‌سه‌ر بێت، له گه‌لى كوردستان و هه‌موو گه‌لانى موسڵمان كرد وهيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌رچووانى خوله‌كه خواست و خه‌ڵاتى به‌خشييه يه‌كه‌مه‌كانى ئه‌م خوله‌ى ده‌رچووانى پۆليس."
