نێچيرڤان بارزانى و د.به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له كه‌شێكى ئه‌رێنى و كراوه‌دا به‌ڕێوه چوو، باس له بارودۆخ و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه به گشتى و عيراق به تايبه‌تى كرا و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه بارودۆخه‌كه هه‌ستياره و له‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستادا هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو كاتێك زياتر له سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و چارهنووسسازكان و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسيانه‌ى كه هه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى بهرژوهندييهكانى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، پێويستى به يه‌كده‌نگى و يه‌كهه‌ڵوێستيى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و كێشه و گرفتانهيش كه هه‌ن، جه‌خت له‌سه‌ر پێويستيى چاره‌سه‌ركردنيان و دۆزينه‌وه‌ى ميكانيزمى گونجاو بۆ چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنيان كرايه‌وه و هه‌ردوولاش له سه‌ر دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و ميكانيزمه ڕێككه‌وتن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه و دواى كۆتايى هاتنى كۆبوونه‌وه‌كه، له وه‌ڵامى پرسيارى ڕۆژنامه‌نووساندا، نێچيرڤان بارزانى گوتى: \"ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی میكانیزمێك دابنێین بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆى زیاتر له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان و بڕیاره له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وه‌ڵاممان بدرێته‌وه كه میكانیزمه‌كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، كه ئه‌و میكانیزمه‌ش دیاری كرا، گفتوگۆ ده‌ست پێده‌كه‌ین\"". نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند: \""وه‌ك لایه‌نه‌كان داده‌نیشن، ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌نديی گه‌لی كورددا بێت، ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن\"".
لاى خۆيه‌وه د.به‌رهه‌م ساڵح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی باسیان له میكانیزمی جێبه‌جێكردن و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆسه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگی نیشتمانی كرد و كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرسه نیشتمانییه‌كان پێویستیان به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا."
