سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، يادى له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام پيرۆز ده‌كات
لە خوای پەروەردگار داواكارين ئەم بۆنە پیرۆز بكاتە قۆناغێكی دیكە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری و بەردەوامبوونی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێو پێكهاته‌كانى كوردستان و عيراق و جيهاندا.
هیوادارين یادی لەدایكبوونی پێغه‌مبه‌رى خوا؛ حه‌زره‌تى موحەممەد (د.خ) بە خۆشی و ئاسوودەیی زیاتر بگەڕێتەوە و ببێتە مایەی ئارامی و ئاوەدانی و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان و عيراق و جيهان.
دووبارە ئه‌م بۆنه پيرۆزه، لە هەموو لایەك پیرۆز بێت.
سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان
11ى ربیع الاول - ى 1434 ى كۆچى
23ى كانوونى دووه‌مى 2013
