هۆڵه‌ندا كونسوڵگه‌ریی له كوردستان ده‌كاته‌وه
وه‌زیری شاره‌وانی و گهشتو گوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هۆكاری زۆر هه‌یه بۆیه وڵاتانی دنیا به‌تایبه‌تی دۆستانی كوردستان دێن له هه‌رێمی كوردستان كونسوڵگه‌ریی ده‌كه‌نه‌وه له‌و هۆكارانه هه‌بوونی سه‌قامگیری ئاسایش و سه‌روه‌ری یاسایه، هاوكات هه‌بوونی یاسای وه‌به‌رهێنانه كه سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی هه‌رێمدا كه‌رتی تایبه‌ت له رِێگای وه‌به‌رهێنانه‌وه به‌شداری بكات هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه جگه له كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهانی به سه‌دان كۆمپانیای بیانی به‌ناوبانگ له هه‌رێمی كوردستان له‌بواری جیاجیا كار‌و پرِۆژهی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاره‌یه‌كی زۆری وه‌به‌رهێنان له ناو هه‌رێم كاری پێ ده‌كرێت، له تهوهریهكی دیكه‌دا ئه‌ندازیار دڵشاد شه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی لهرِووی خزمه‌تگوزارییه‌وه گه‌وره‌ترین وه‌زاره‌ته كه ژماره‌یه‌كی زۆر كار‌و سێكته‌ر له خۆ ده‌گرێت و له‌م كار‌و پرِۆژه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیانه وه‌كو ئاو و ئاوهرِۆ و چاككردن و قیرِتاوكردنی كۆڵان و شه‌قامه ناوخۆیه‌كانی ناو شار‌و شارۆچكه‌كان و شوێنه‌وار. گوتیشی.: له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌دوای ساڵی 2004 ـه‌وه توانراوه هه‌نگاوی باش و به‌رچاو له‌بواره‌كانی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان بنین و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه تاك له هه‌رێم خۆشگوزه‌ران بن و جیاواز بن له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێراق. پاشان به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی بالوێزخانه‌ی هۆله‌ندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ئاسایش و هێمنی له‌باره له كوردستان و جیاوازیشه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆیه زۆر كۆمپانیا ده‌یه‌وێت بێته هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی كشتوكاڵ و ئاو و نه‌وت و غاز و چه‌ند بوارێكی تر كار بكه‌ن.
